ڤیدیۆ... ببینە كازم چی بۆ بەشداربووەكانی The Voice و کچە شەقڵاوەییەکە دەکات

ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی كازم ساهیر بەشداری فیستیڤاڵێك دەكات و لەگەڵ بەشداربووانی (The Voice) گۆرانی دەڵێت.

كازم ساهیر ئاهەنگی دەستپێكی فیستیڤاڵی (اهدن)ی نوێدەوڵەتی دەكاتەوە كە لە باكوری لوبنان سازدەكرێت كە سێ كاتژمێری خایاندووە، جەماوەرەكەش هێندە زۆر دەبن، ڕێكخەرانی فیستیڤاڵەكە ناچار دەبن بە فراونكردنی ئەو شوێنەی بۆ ئامادەبووان تەرخانكراوە.

ساهیر وەك پشتگیرییەك بۆ بەشداربووانی پرۆگرامی The Voice و The Voice kids چەند بەهرەمەندێكی بەشداربووی گرپەكەی لەو دوو پرۆگرامەدا پرۆگرامانەدا دەهێنێتە سەر ستەیج، لەوانەش لین حایك براوەی پرۆگرامی The Voice kids هەروەها عەبدولڕەحمان حەلەبی و كرستین سەعید و میرنا حەنا كه لە شەقڵاوەوە بەشداری پرۆگرامى The Voice kids كرد، گۆرانییەکەی حەناش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەرێکی زۆری دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە كازم بەم زووانە نوێترین كلیپی خۆی بە ناوی عید العشاق بڵاودەكاتەوە و لەئێستاشدا لەڕێی پەیجەكانییەوە ڕیكلامی كلپەكەی بڵاوكردۆتەوە.



PM:02:34:20/08/2016