خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی ڕووداو وێنەیەکی خۆی و وتەیەکی هیتلەر بڵاودەکاتەوە

خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگی کەناڵی ڕووداو، ئەژین قادر وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ وتەیەکی هیتلەر بڵاوکردووەتەوە.
لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەژین قادر وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ئەگەر لە دواوە گورزیان لێ وەشاندی، مانای وایە تۆ لە پێشەوەێت ! (هیتلەر)"
ئەژین یەکێکە لە بێژە دیارەکانی کەناڵی رووداو لەدایکبووی کەرکوکە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و نەرویجی دەزانێ و تا ئێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە.
ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تەنها یەک ئەکاونتی لەئینستاگرام هەیە



PM:06:06:01/09/2016