هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

تاریک ئاکان ئەکتەری دیاری سینەمای تورکیا کە بەشداری لە دوو فیلمی دەرهێنەری گەورەی کورد یەلماز گۆنایدا کردبوو لە بۆدرۆم کۆچی دووایی کرد
دوێنێ تاریک ئاکان، ئەکتەری سینەمایی تورک،  تەمەنی 66 ساڵیادا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ئەو لە ساڵی 1974 و 1975 لە رێگەی هەردوو فیلمی سینەمایی "هەبابەم سنفێ" و "ئاهـ نێردە" ناوبانگی پەیداکرد.
ئاکان، لەرێگەی فیلمەکانییەوە، 12 خەڵاتی سینەمایی لەسەر ئاستی تورکیا و جیهاندا بەدەستهێناوە و بەشداری لە 111 فیلمی سینەماییدا کردووە و خەڵاتی ورچی زیوین، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیای بەدەستهێناوە..




AM:08:24:17/09/2016