هونەرمەندو ڕۆژنامەنووسێکی کورد کۆچی دوایی کرد

پاش ئەوەی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەریەکە لە تەها کەریمی دەرهێنەری دیاری کورد و ئومێد کەریمی کامێرامان کۆچی دواییان کرد، ئەمڕۆ برای ئەو دوو هونەرمەندە کە ڕۆژنامەنووسی دیاری خۆرهەڵاتی کوردستان و خوێندکاری سینەما بوو کۆچیی دوای کرد.

ئەمڕۆ ٢٣ى ئەیلولی ٢٠١٦ هاوڕێ کەریمى خەڵکى شارى بانەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ڕۆژنامەنووس لە وڵاتى هێندستان بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایى کرد.

هاوڕێ کەریمى یەکێکە لە ڕۆژنامە نوسە دیارەکان و پێشتر لە باشووری کوردستان لە کەناڵی کەی ئێن ئێن و ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاری کردووە.


لە ساڵی ٢٠١٣دا تەها کەریمی براشی بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆە کۆچی دوایی کرد کە کاری دەرهێنانی بۆ هەریەکە لە فیلمەکانى بەکرێگیراوى سپى، هەزار و یەک سێو، کوێستانی سپی، کوێستانی قەندیل، نەوتی ڕەش کردبوو.



ساڵی ٢٠١٤ش ئومێد کەریمی کە کامێرامانی کناڵی کەی ئێن ئێن بوو لە کاتی کارکردنیدا کۆچی دوایی کرد.




PM:10:42:23/09/2016