ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر رفاندنی مامۆستایانی ناڕازی هاتەدەنگ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت "به‌داخه‌وه ئێمه له‌حزبێكداین ناوی خۆمان ناوه (شۆسیال دیموكرات)كه‌چی له سنوری ئێمه خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕا ده‌ستگیر ده‌كرێت".
شاڵاوی عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی سەبارەت بە رفاندنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە ماڵپەڕی سنور میدیای راگەیاند "ئێمه به‌رگری كاری سه‌ر سه‌ختی هه‌قی خه‌ڵكین , به‌ڵام پشتگیری هیچ حاڵه‌تێك ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كه له‌ده‌ست بچێت".
وتیشی "هه‌ڵوێستی خۆم وه‌ك ( شاڵاو ) به‌داخه‌وه ئێمه له‌حزبێكداین ناوی خۆمان ناوه (شۆسیال دیموكرات)كه‌چی له سنوری ئێمه خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕا ده‌ستگیر ده‌كرێت".
وتیشی "خه‌ڵك هاواری له‌سه‌ر قوت و ژیانی خۆیه‌تی , به‌ڕای من هه‌ردوولا (پارتی و یه‌كێتی )ئه‌یانه‌وێت گۆمه به‌رده‌وام لێخن بێت,چونكه ماسی گرتنه‌كه‌یان تیدا ئاسانتر ده‌بێت ئه‌مانه وایان لێهاتووه ئه‌یانه‌وێت میله‌ت به‌بارمه‌ته بگرن , بۆیه قوتی خه‌ڵكیان وا لێكردوه , هه‌ر هه‌رایه‌ك ده‌بێت ئه‌وان یه‌كسه‌ر مووچه‌یه‌ك ده‌ده‌ن , هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه به‌كار بهێنن وه‌كو بارمته بۆ مه‌رامێكی شه‌خسی خۆیان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد " خه‌ڵك هه‌ركارێك بكات هه‌قی خۆیه‌تی و هیچ موبه‌ڕڕێك نیه به‌رامبه‌ریان".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌ت باركردنی باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندنه‌كانه‌وه بن بۆ ئاراسته‌ی توند و تیژی و ئاڵۆزی,عه‌سكه‌ری وتی " ئێمه له پشت پلان و پێشوییه‌وه نین ئێمه به‌راستی سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له قوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ین".
وتیشی " ئه‌مانه هیچیان تێدا نه‌هیشتووه‌ته‌وه بۆیه خه‌ڵك هه‌قێكی تایبه‌تی خۆیه‌تی, ئه‌مه شتێك نیه بنه‌ماڵه‌یه‌ك یا ماڵێك یا چه‌ند ماڵێك دانشن خێر به‌خه‌ڵك بكه‌ن و له ڕاگه‌یاندنه‌كانیان مووچه ببێته مژد مژده چونكه ئێستا (وشه و مسته‌ڵاحات) زۆربووه ".
دووپاتی كرده‌وه له‌وه‌ی " ئه‌وان هه‌رچی هه‌قی خه‌ڵك بێت به‌رگری سه‌رسه‌خاته‌ی لێ ده‌كه‌ن , به‌ڵام پشتگیری هیچ حاڵه‌تێك ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كه له‌ده‌ست بچێت وتیشی " به‌ڵام به‌راستی ناكرێـت فشار نه‌كه‌ین له سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته كه گۆمه‌كه‌یان لێڵ كردوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان".
AM:11:52:24/09/2016