قەیرانێکی دیکە بۆ کچان لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات

بە گوێرەی ئامارێكی فەرمی بەڕێوەبەرێتی‌ رەگەزنامە‌و باری‌ شارستانی‌ سلێمانی لە ئێستادا هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە بە تایبەت لەگەڵ کچانی عەرەبدا.

ئاراس یوسف ، لەڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرێتی‌ ڕەگەزنامە‌و باری‌ شارستانی‌ سلێمانی بە ڕادیۆ نەوای ڕایگەیاندووە"ئامارەكان دەریدەخەن رێژەی هاوسەرگیری زیادی كردوە و لەبەرانبەریشدا جیابونەوە و هەڵوەشانەوەی خێزانەكان كەمیكردوە".

ناوبراو دەڵێت "ئەگەر بەراوردێك بكەین، دەبینین لەئێستادا هاوسەرگیری لەگەڵ كچی عەرەب رووی لەزیادبوون كردوە، هەروەها جگە لە عەرەب، هاوسەرگیری خەڵكانی بیانیش هەیە".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لەمانگی یەكی ئەمساڵدا 152 حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراوە، بەڵام لەمانگی 9-دا دابەزیوە بۆ 97 حاڵەتی جیابونەوە، بەپێچەوانەوە هاوسەرگیری لەمانگی یەكدا 758 بووە، بەڵام لە مانگی 9-دا گەیشتۆتە 858 حاڵەت".

ئاراس یوسف وتوشییەتی "جگە لە هاوسەرە كوردەكان، هاوسەرگیری كورد و بیانیش بونی هەیە و لەنێو ئەوانیشدا بەهەمان شێوە جیابوونەوە روودەدات".

دەشڵێت"ئەگەر بەراوردێك بكەین، دەبینین لەئێستادا هاوسەرگیری لەگەڵ كچی عەرەب رووی لەزیادبوون كردوە، هەروەها جگە لە عەرەب، هاوسەرگیری خەڵكانی بیانیش هەیە".




PM:07:28:04/10/2016