نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد

ئەمڕۆ ١٠/٥ هەردوو جۆری نەوتی برنت و خامی ئەمەریکی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆووە بینی.

ئانژانسەکان بلآویان کردەوە کە ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی برنت ١،١٣ $ دۆلار بەرزبوەوەو گەیشتە ٥٢ $ دۆلار.

هەروەها نەوتی برنتیش بەرزبوونەوەی دیاری بەخۆوە بینی و، هەر بەرمیلێکی ١،٢٠ $ بەزبووەو گەیشتە ٤٩،٨٩ $ دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکی، کە پێنجەم هەفتەیە لەسەر یەک بەرهەمهێنانی کەم دەبێتەوەو لە هەفتەی رابردوودا ٣ ملیۆن بەرمیل دابەزیووە.


PM:07:44:05/10/2016