خانمە هونەرمەند و پێشکەشکار، هەژان هێرش بڕیاریدا
کە کارێکی نوێ بکات و بۆ یەکەمجار وەک دەرهێنەر لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کار دەکات.
ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە "ئه‌كته‌ر و
ڕاگه‌یاندكار هه‌ژان هێرش ده‌ستده‌داته كارێكی نوێی و وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كار له ڤیدیۆكلیپێكی
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (كیژان ئیبراهیم خه‌یات) كارده‌كات".
هەر لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی خەڵکدا هاتووە "ئه‌مه‌ش
پاش ئه‌وه دێت كه كیژان ئیبراهیم خه‌یات سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی نوێیه‌تی
به‌ناوی (مه‌ڕۆ) كه له لایه‌ن هه‌ژان هێرشه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه. هه‌ژان
هێرش پاش ڕۆڵبینینی له درامای (گه‌ڕان به‌دوای سێبه‌ره‌كان) ناوبانگی زۆری ده‌ركرد
و دواتریش له كه‌ناڵی (كوردسات) بوو به‌پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی".
ئەو ئەكتەرەی بواری دراما و شانۆ سەبارەت بە دەرنەكەوتنی
لە دراماكاندا پێشتر ڕایگەیاندبوو كە هۆیەكەی بۆ سەرقاڵیی خۆی بە ژیانەوە دەگەڕێتەوە.
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا
دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بوە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی
منداڵێکە و ساڵی ڕابردووش لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە.