نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ ١٠/٢٦ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکە برنت و خاووەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

ئاژانسی رۆیتەرز بلآویکردەوە نرخی نەوت ئەمڕۆ دابەزینێکی بەرچاوەی بەخۆوە بینی، نرخی نەوتی برنت لە ٥٢ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٤٩ دۆلارو ٧٤ سەنت.
نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش دابەزی بۆ ٤٨ $ دۆلارو ٩٤ سەنت.

دوای ئەوەی ٩/٢٨ ولآتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک گەیشتنە جۆرە تێگەیشتنێک لەسەر بڕی فرۆشتنی نەوت و رێککەوتنی کۆتاییان دواخست بۆ ١١/٣٠ . لەو رۆژە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەلآم ئەمڕۆ بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە نرخی نەوت بەو شێوە بەرچاوە دابەزی. 




PM:05:10:26/10/2016