عەبدوللـەتیف سەلەفی بە توندی هێرشدەکاتە سەر مەلا کرێکار: خوا هیدایەتت بدات

عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرە دیارەکانی سەلەفییەکان لە هەرێمی کوردستان بە توندی وەڵامی قسەکانی مەلا کرێکار سەرۆکی ڕەوتی شاخ و ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام دەداتەوە و دەڵێت خوا هیدایەتت بدات.

لە میانی بەرنامەیەکی خۆیدا کە لە کەناڵی ئامۆژگاری کە خۆی بەڕێوەبەرێتی دەڵێت "هەر دوعای خێرم بۆ کردووە و خوای گەورە بیگەڕێنێتەوە و سەر ڕێگەی ڕاست و لە تەسەورە هەڵەکانی پەشیمانبێتەوە و ئەو فەتواییەی داوێتی زۆر ترسناکە".

هەروەها پێی دەڵێت بۆ لە خوا ناترسیت، تۆبە بکە و بگەڕێرەوە تۆ کە کوردت بە مورتەد دانا، تۆ خۆت کورد نیت، هەروەها ئامۆژگاری دەکات و دەڵێت تۆ بەرگری لە داعش دەکەیت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەلا کرێکار لە تۆمارێکی دەنگیدا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داعش خستە ڕوو.





PM:08:14:27/10/2016