تەرمی دوو گەنجی ئیمۆ لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا دۆزرانەوەو میدیاکانی عێراق مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی کوشتنی ئەو گەنجانەیان هەیە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلسی شاری به‌غدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ١٠/٣٠ ته‌رمی دوو گه‌نجی ئیمۆ له‌ناوچه‌ی سه‌دری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دۆزرایه‌وه کە ته‌رمی دوو گه‌نجه‌كه شوێنی گوللــهبارانیان پێوه دیارە".
پۆلیسی شارەکە نەیشارەدەوە کە مەترسی ئەوەیان هه‌یه جارێكی تر له شاری به‌غدا كوشتنی ئیمۆكان ده‌ست پێبكاته‌وه كه‌پێشتر به‌ده‌یانیان به‌تۆمه‌تی مه‌زهه‌بیان بۆ دروستکرابوو.
ئیمۆکان جلی رەنگ تۆخ یان رەش لەبەر ئەکەن پانتۆلو قەمیسی یان تی شێرتی تەسک لەبەر ئەکەن، کە زۆرێک لە جلە کانیان دڕاون یان کراوەن وە لە سەریان وشەی گۆرانیە بەناوبانگەکانی، گۆرانی ڕۆکی لێ نوسروە لەگەل جۆرەها زینەی سەیر بۆ خۆ ڕازاننەوە
. بەڵام هەر کەسێک ئەمانەی کرد مەرج نیە ئیمۆ بێت بەڵکو زۆریان هەر بۆ سەرنج، ڕاکێشان ئەمانا ئەکەن.
لەجەند ساڵی رابردوودا بەهۆی زەقبوونەوەی کێشەی تایفەگەریەوە لە عێراق چەندجارێک ئەم گەنجانە رووبەرووی کوشتن و تیرۆر و توندوتیژی بوونەوە.