سۆنیا بێتووشی، خانمە دیزاینەری کوردی
جلوبەرگ ، وێنەیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی هالۆینەوە بڵاوکردووەتەوە کە بە ماکیاژ دەمی
خۆی دوریوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک، خانمە شۆخ و شەنگی بواری دیزاینی جلوبەرگ وێنەیەکی نوێی بە بۆنەی جەژنی هاڵۆینەوە
بڵاوکردووەتەوە و کە سەدان هەواداری سەرسام کردووە.
سۆنیا بێتووشی، خهلكی رۆژههڵاتی
كوردستانه و ماوهیهك له ئهورووپا دهژی، بهڵام ئێستا گهڕاوهتهوه باشووری
كوردستان و كاری دیزاینی جلوبهرگ دهكات.
جەژنی هالۆین کە دەکەوێتە شەوی
٣١ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکەوە و بە دیاریکراوی لە ئەمریکا و کەنەدا و ئیرلەندا
و بەریتانیا ئەو جەژنە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەگێڕدرێت.