داعش سنورەكانی عێراق ‌و سوریای داخست

ئەفسەرێكی سوپای عێراق لە ئەنبار ئاشكرایدەكات كە چەكدارانی داعش سنورەكانی عێراق و سوریای داخستووە تا رێگە لەهەڵاتنی هێزەكانیان لە عێراقەوە‌و بۆ سوریا بگرێت.

وەلید دلێمی، ئەفسەری سوپای عێراق بە ئاژانسی ئەناتۆلی توركی وتووە: داعش رێگەی سنوریی قائیم لە پارێزگای ئەنبار لەنێوان عێراق‌و سوریای داخستووە‌و ژمارەیەكی زۆر لەهێزەكانی خۆی لەسەر ئەو رێگایە جێگیر كردوە.

وتیشی: ئەم كارەی داعش بۆ رێگریی كردنە لە هەڵاتنی چەكدارانی داعش‌و خێزانەكانیان لەشارەكانی عنە، وراوە‌و قائیم بەرەو سوریا‌و ناچاریان دەكات لەعێراق بمێننەوە‌و شەڕ بكەن.



PM:04:47:08/11/2016