دەستەی مامۆستایانی ناڕازی: گرتن‌و رفاندن نامانترسێنێت
ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان لە راگەیەنراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە "بایكۆت‌و شه‌ڕی ماف به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باجی زۆر گه‌وره‌ش بده‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه ده‌سته‌ی ناڕازی مامۆستایانی گه‌رمیان راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی‌و ده‌ستگیركردنی چه‌ند مامۆستایه‌ك بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره نایاساییه ده‌كات.
له‌ڕاگه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "وه‌كو ئاگادارن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی‌و چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌ستگیر كردوون، ئێمه له‌ده‌سته‌ی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌رمیان وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره نایاسایی‌و چه‌په‌ڵه، هه‌مووان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه‌گرتن‌و رفاندن نامانترسێنێت‌و بایكۆت‌و شه‌ڕی ماف به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باجی زۆر گه‌وره‌ش بده‌ین".
هه‌روه‌ها هاتووه "هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵات دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆره كارانه سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر پێداگیریكردن له‌سه‌ر مافه‌كانمان، ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووشدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ناڕه‌زایه‌تی ماف بووبێت ئه‌وا دوای گرتنی هاوڕێ‌و هاوپیشه‌كانمان ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ده‌بێته به‌شێك له‌مه‌بده‌ئمان‌و لێی ناكشێینه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای فشاری حكومه‌ت‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و بایكۆتكردنی خوێندن، له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و راپه‌ڕین‌و قه‌زای كۆیه به‌رده‌وامی هه‌یه.
PM:01:29:01/12/2016