نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ساڵانە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار خەرجی ئاوارە دەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری دهۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی دیبەتێکدا لە کۆنفرانسی (سەربەخۆیی کوردستان.. دەرفەت و ئاستەنگ)، گوتی: ئێمە وەک کورد هەموو شتێکمان کرد تا عێراق ببێتە عێراق.

لە درێژەدا وتیشی "هەندێک هەڵەی ئێمەش هەیە، وەک زیادبوونی ژمارەی فەرمانبەر و پێشمەرگە کە ئەوانەش هۆکارێکی گرنگن بۆ خراپبوونی دۆخی ئابووریمان.  ئێمە پێویستە خۆمان وادابنێین کە نە نەوت و نە گازمان هەیە. ئەو هەڕەشەیەی هەیە سادە نییە. بە باوەڕی من، ئێمە ئەو قەیرانە تێدەپەڕێنین، بە ئاسانی نییە. "

ئەو کاتەی بەغدا بودجەی ئێمەی بڕی، پرسیارمان کرد، بۆچی بودجەمان بڕاوە؟ گوتیان فەرمانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، ئەم عەقڵیەتە هەڵەیە.  ئێمە وەک کورد هەموو شتێکمان کرد تا عێراق ببێتە عێراق.

وتیشی "پەنابەران ساڵانە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار خەرجی ئاوارە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات بەو حیسابەی کە کوردستان بەشێک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەکات، بەغداش وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ کوردستان ناکات و خۆی لە ئاوارەکانی کوردستان ناکاتە خاوەن."

 ٢٩٪ی هاووڵاتییانی کوردستان بەهۆی ئاوارەکانەوە زیادبوون. ئەوانە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەپێی پێویست هاوکاریی ئاوارەکانیان نەکردووە کە باری سیاسی دێت، بۆ زۆر شت کە پێویست ناکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و (یوو ئێن) لۆمەی ئێمە دەکەن، بەڵام کە دێتە سەر سوپاسکردن، سوپاسی بەغدا دەکەن.



PM:03:31:15/12/2016