برایەکی د هۆشیار کادیری پشکەوتووی یەکگرتوو، دەڵێت" ئێمە چواوەڕوانین ده‌سه‌ڵاتی زۆنی زه‌رد ئاشكراكردنی هۆكاری راسته‌قینه‌و ئاشكراكردنی ده‌ستی پشته‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه ڕاگەیەنێت نه‌ك شتی‌تر".
دیار گۆران، برای کەسایەتی ئاینی تیرۆرکراوی هەولێر دكتۆر هۆشیار لە ڕونكردنەوەیەكدا کە لەماڵپەڕی یەکگرتوو بڵاوکراوەتەوە " ئەم شاهێدیه سه‌ره‌تا بۆ شه‌هید پاشان بۆ مێژوو ده‌ده‌م كه له‌هه‌مو ته‌مه‌نم نه‌م بیستووه‌و نه‌مبینیوه شه‌هید دكتۆر وشیار (حاشا) بۆ مه‌قام و پێگه‌ی ئه‌م شه‌هیده جنێوێكی ساده‌و بچوك بدات !! دڵنیاشم له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌ر یه‌ك له ئێوه ئه‌م شاهیدیه بۆ شه‌هید و مێژوو ده‌دات كه شه‌هید ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌زانیشی ئاخاوتنی نه‌شیاوی به‌كار نه‌هێناوه و هه‌میشه له‌بری روبه‌روبونه‌وه به ئارامگرتن و زه‌رده‌خه‌نه‌وه ئامۆژگاریشی كردون" .
ناوبراو دەشڵێت" لای هه‌موان ئاشكرایه كه كه‌یسی تیرۆركردنی دكتۆر وشیار ته‌نها سیاسیه و هیچیتر .. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی زۆنی زه‌رد به‌ئاشكراكردنی هۆكاره سه‌رەكیه‌كه‌و ده‌سته پاڵنه‌ره‌كه ده‌توانن سه‌روه‌ره‌یه‌ك بۆ خۆیان تۆماربكه‌ن هه‌م بۆ ئێستا‌و هه‌م بۆ مێژوشدا .نه‌ك به پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه مه‌زن و مه‌ترسیداره‌ی كه له گرته ڤدیۆكه‌ی به‌رده‌ستیان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆیشیان له كاتی بینینی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه و به‌ر له ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه له‌به‌رده‌م من و خێزانی شه‌هید وتیان ئه‌م كه‌سه پی ناچێت كاری یه‌كه‌می بێت و ئه‌مه پێ ده‌چێت كه‌سێكی راهێندراوبێت ، چونكه حه‌ره‌كه‌و جوڵه‌كانی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نییه له كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌دا ".
لە كۆتایی ڕونكردنەوەكەشی ئەوەهاتووە: ئه‌مرۆ دووای 25 رۆژ به‌سه‌رتیرۆركردنی دكتۆر وشیار هه‌روه‌ك كه له‌رۆژی یه‌كه‌مدا ده‌گوترا ئێستاش بگوترێت مامۆستا له سه‌ر( حاشا) قسه‌ی نه‌شیاو تیرۆركراوه ، ئێمه له ئێستادا چركه به‌چركه چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێ كردنی به‌ڵێنی دووه‌می هێزه ئه‌منیه‌كانین كه ئاشكراكردنی هۆكاری راسته‌قینه‌و ئاشكراكردنی ده‌ستی پشته‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌یه نه‌ك شتی‌تر .