بۆ یەکەمجار وێنەی دایکی ناڵە سوپەر بڵاوکرایەوە

لە بەشێک لە پەیجەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ناڵە سوپەر و منداڵەکەی و دایکی بڵاوکراوەتەوە.
لە بشێکە لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خێزانی خانمە پێشکەشکار ناڵە سوپەر بڵاوکراوەتەوە.
ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەلآم هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.
ناڵە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هەزاران هەواداری سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی نیشانداوە.
لە چاوپێکەوتنێکی پێشتردا ناڵە کە تەمەنی ٢٨ ساڵە سەبارەت بەوەی ئایا لە کارێکی درامیدا ئامادەیە ماچ بکات "لای من زۆر ئاساییە رۆڵێك ببینم و كەسێكم خۆشبوێت و ماچی بكەم، بەڵام ئایا ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەكەم دابنیشم باسی ئەم كارە بكەم رازی دەبێت؟ سەرەڕای ئەوەی هاوسەرەكەم كراوەیە. ئەگەر شووم نەكردبایە رازی دەبووم لە نێو فیلمێك ماچی كەسێك بكەم.".
سەبارەت بە جلە نیمچە ڕووتەکانی بە ڕووداوی وتبوو "ئەوانەی رەخنەیان هەیە مەبەستیانە لە كەسایەتی من بدەن، ئەوان باس لە ئەدا و رۆشنبیریی من ناكەن، دێن دەڵێن ناڵە جلەكانی رووتن یان میكیاژەكەی وابوو، ئەوشتانە زۆر لاوەكین، ئەوانە رەخنە نین ئەمە لە پارچەیەكی پیسی دڵەوە دەردەچن، دواتر بۆمان دەركەوت بەشێكی زۆری رەخنەگرەكان لە كەناڵەكانی دیكەوە بوون. من گرنگی بەو قسانە نادەم، ئەوەی حەز ناكات سەیری من بكات، دەتوانێت كەناڵەكە بگۆڕێت. ئاخر كەی بووە بە جلوبەرگ كەسایەتی بێژەر دیاری بكرێت، ناكرێت تۆ بڵێی ناڵە كەسێكی زۆر خراپە لەبەر ئەوەی قۆڵی رووتە یان قاچی دیارە. لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەندینجار نامە و قسەی ناشیرینیان لەسەر من نووسیوە، گوتوویانە بە نەفرەت بێ و تفبارانی بكەن، بەڵام ئەوە حەزی خۆمە و هەر بەردەوامیش دەبم."



PM:08:36:18/12/2016