دەروون گێژەن نهێنییەک ئاشکرا دەکات

دەروون گێژەن پێشکەشکار و دەرهێنەر و ئەکتەری دیاری کورد، لە پێگەی تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە جگەرەیەکی بەدەستەوە و لەسەر وێنەکەش پرسیارێکی کردووە و بە کۆمێنتیش نهێنییەک ئاشکرا دەکات.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەروون گێژەن وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جگەرەیەکی بە دەستەوەیە و پرسیار دەکات کێ درۆیەکی شیرینی لە ڕاستییەکی تاڵ پێ خۆشترە.

هەندێک لەوانەی کۆمێنتیان بۆ نوسیوە لەسەر ئەو وێنەیە دەڵێن کە دەروون بە هۆی جیابوونەوەی لە هەژان هێرشی ئەکتەر کە سەرەتای ئەمساڵ لە یەکتر جیابوونەوە و خاوەنی منداڵێکن نوسیویەتی " سوپاسی کۆمێنت و نامە تایبەتەکانتان دەکەم، بێتاقەت نیم و جگەرەش ناکێشم بەس جار جار دووکەڵی پێدەکەم و لەو کاتەشدا وێنەگرێکمان لە تیڤی کاک(دیار ئەسکەندەر) ئەم وێنەیەی گرت و بۆی ناردم".

 

پێتان وایە ئەبێت ئەو بۆشاییە کێ بێت؟

A photo posted by Daroon Gezhan ️️ (@daroon.gezhan) on



AM:05:22:20/12/2016