میدیاکانی تورکیا: بکوژی باڵیۆزەکەی ڕوسیا پێشتر سەردانی هەولێری کردووە

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی توركیا بکوژی باڵیۆزی ڕوسیا لە تورکیا ڕۆژی ١٥ ی تەمووزی ڕابردوو کە هاوکاتبوو لەگەڵ هەوڵی کودەتاکەی تورکیا سەردانی شاری هەولێری کردووە.

ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردەوە، "دوێنێ هەینی تیمی لێکۆڵەری تورکیا ڕایگەیاندووە بە هاوکاری شارەزایانی ڕووسی کۆدی سەر موبایلی ئاڵتینتاشیان شکاندووە و بە گوێرەی تۆماری موبایلەکەی دەرکەوتووە ئاڵتینتاش ڕۆژی هەوڵی کودەتاکەی تورکیا سەردانی هەولێری کردووە و پاش ئەوەی گەیشتووەتە هەولێر هێڵی موبایلەکەی وەستاوە و پاشماوەیەک لە شاری ئەنقەرەی تورکیابووە".
بە گوێرەی زانیاریەکانی تیمی لێکۆڵەری ڕوسیا ، "ئاڵتینتاش لە هەولێر سەردانی ناوچەیەکی کردووە کە نزیکبووە بە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا سی ئای ئەی".

دوێنێ هەینی فەتحوڵا گیولەن سەرۆکی بزاڤی خزمەت لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی باڵێۆزەکەی ڕووسیای کوشتووە نزیکەی ١٠ جار پاسەوانی ئەردۆغان بووە و سەر بە بەرەی نوسرەش بووە، بۆیە کەس بڕوا بەوە ناکات بزووتنەوەی خزمەت باڵیۆزەکەی ڕووسیای کوشتبێت.

هەفتەی ڕابردوو باڵیۆزی روسیا لە تورکیا ئاندرێ کارلۆڤ لە پێشانگایەکی وێنەی ئەنکەرەدا لەلایەن پۆلیسێکی تورکەوە کە لە کاتی کارکردنیدا نەبوو تەقەی لێکراو کوژرا.



PM:02:28:24/12/2016