خانمە میوزیکدانەر ڕۆیا محەمەد وێنەیەکی خۆی و خانمە دەرهێنەر فرمێسک محەمەدی خوشکی لەگەڵ ڕەنج سەنگاوی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، میوزیکدانەر ڕۆیا محەمەد وێنەیەکی خۆی و پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد ڕەنج سەنگاوی و فرمێسکی خوشکی بڵاوکردەوە.
هەروەها ڕۆیا ئەم شیعرەی ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ وێنەکەدا داناوە و زۆرێک لە هەودارانیشی سەرسامی خۆیان بە وێنەکە دەربڕیوە و لایکیان کردووە.
جوانترین خەیاڵی منی
دڵت لە خۆت دانەمێنێ
لە دیوانەکەما ونی
ئەوانەی کە نوسیمن بۆت
بوون
بە شیعر نەبوون بە خۆت.