دەرهێنەرێکی بواری کلیپ و پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی ڕەخنە لە بەرنامەی پێنجشەممەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو دەگرن لەسەر بانگێشتکردنی دوو خانمە گۆرانیبێژی گۆرانی میللی.
بەرزان مەلا ئەمین یەکێک لە پێشکەشکارانی بەرنامەی سەکۆی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی " ئەم دوكچە بەڕێزە كە خولیای جۆرێك لە گۆارنی وتنیان ھەیە پێ دەڵێن بەند و بە ڕەچەڵەك خەڵكی كۆیەی ئازیزن من ئەڵێم زۆر گوناحن چونكە وتەیكی باو و كۆن ھەیە ئەڵێت دۆستم ئەویە ئەمگریێنێ دوژمنیشم ئەمخەنێنێ بۆیە ئەمان گوناحن چونكە دۆستیان نیە،
ئازیزان مەرج نیە كە دو كچ تەنیا لەبەر ئەوەی مێن ئیتر ئەگەر دەنگیان ناخۆشبێت ھەر گرنگ بن ئەنە ھونەرە نەك ڕێكخراوی بواری ئافرەتان، ھونەر زۆر بێ ڕەحمە لەو كەسانەی كە بێ بەھرەی ھونەرین ، ئەم دو بەرێزە ھێندەی یەك دنیا دەنگیان ناخۆشە "
هەروەها دەڵێت "سەرەتا ڕەخنە لە پرودیوسەری كەناڵی ئێن ئارتی دوو ئەگرم كە ئەمانی بانگ ھێشت كردوە دواتر ئەڵێم ئێمە پێویستە ھۆشیار بین ھەر خانمێك نابێ جیاواز بكرێت و گرنگ بكرێت تەنیا لەبەر ئەوەی نێر نیە چونكە ئەوكات تۆ گەورە ترین پێشێلكاری بەرامبەر ئافرەت ئەكەی كاتێك باسی ئازادی ئافرەت ئەكرێت نابێ وا بكەی كە ئافرەت ئیتر ھەر شتێك بكات گرنگە".
هەروەها هەردی سەلامی یەکێک لە دیارترین دەرهێنەرانی بواری کلیپ ڤیدیۆی بەرنامەکەی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی دەڵێت " جا هەر ئەو كورسیەی كە لە بەرنامەكەدا بۆ ئەم دوو شتە تەرخان كراوە، جار جار كەسانی گەورەی وەك دیاری قەرەداغی و هونەرمەندانی گەورە لەسەری دانیشتوون من تێناگەم بۆچی هەموو كەناڵەكان توشی شێرپەنجەی بەند بوون؟؟"
هەروەها وەک تیبینی دەڵێت "ئەمانە دوو كچن (بەند)ئەڵێن، وە من ئەو كەناڵەم خۆشەوێ".
بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو یەکێکە لە بەرنامە پڕبینەرەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە لایەن شارا ئیبراهیمەوە پێشکەشدەکرێت.