ترامپ بڕیار لەسەر پێنەدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی کۆمەڵێک وڵات دەدات

میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند " ئەمڕۆ چوار شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا چەند بڕیارێكی گرنگ تایبەت بە پرسی كۆچبەران دەردەکات".

ئەوەی لەو میدیایانەدا بڵاوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە یەكێك لە بڕیارەكانی ترامپ تایبەت دەبێت بە قەدەغەكردنی گەشت بۆ هاووڵاتیانی سووریا، عێراق، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن.

میدیاکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ترامپ پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتانە رادەگرێت.

هەروەها بە پێی میدیاكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ ترامپ بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆ ئەوانەی تایبەتن بە پرسی كۆچ قسە دەكات، كە چاوەڕێی دەكرێ ئەم مەراسیمە تایبەت بێت بە پرسی پەنابەران و ئاسایشی نیشتمانی

.
سەبارەت بە مەکسیکیش وا بڕیارە ئەمڕۆ ترامپ بڕیار لە سەر دروستكردنی دیوار بدات لەگەڵ ئەو وڵاتە.



AM:10:43:25/01/2017