دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی لەسەر رەوشی ئۆچ ئالان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

سەرۆكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند " گۆشەگیركردنی ئۆجالان دژی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپاو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانە".

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی، گیدۆ ڕەیمۆندی، سەرۆكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا وتی " ئەو بارودۆخەی ئۆجالانی تێدایە، دژی پەیمانی مافەكانی مرۆڤی ئەوروپایە، كە خاڵی 34 پێشێل دەكات".

ئەو بەرپرسەی مافی مرۆڤ ئەو لێدوانەی لە میانەی وەڵامێکی رۆژنامەنووساندا بوو لەسەر رەوشی زیندانی ئۆچ ئالان، گیدۆ ڕەیمۆندی وتیشی" ئاستەنگكردنی پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی پێشێلكردنی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپایە".

ئۆجالان نزیكەی 18 ساڵە لە زیندانی دوورگەی ئیمڕاڵی زیندانی كراوە و ماوەی پێنج ساڵیشە ڕێگە نەدراوە پارێزەرەكانی سەردانی بكەن.



AM:11:47:27/01/2017