حەشدی شەعبی لەسەر تۆپبارانکردنی پێشمەرگە راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

وتەبێژی حەشدی شەعبی لەمیانی بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە بۆردومان كردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە لایەن بەشێك لە هێزەكانیان رایگەیاند" ئەوان نیگەرانن لەوەی روویداوە و دوای رووداوەكەش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە".

ئەحمەد ئەسەدی راشیگەیاند، وتەبێژی حەشدی شەعبی لەمیانی بەیاننامەیەكدا بۆ میدیاکان رایگەیاند" بەدڵنیایی دوای ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئەو لایەنە سزا دەدرێت كارێكی لەو شێوەی كردووە، كە ئەوە دەبێت هۆی تێكدانی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو حەشد".

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 26/1/2017 چەند گروپێكی چەكداری حەشدی شەعبی لەناوچەیەكی رۆژئاوای شنگال، بۆردومانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كرد، كە ئەمە كاردانەوەی هێزەكەی لێكەوتەوە.



PM:01:10:27/01/2017