وەزارەتی دارایی لەبارەیی دابەشکردنی دووموچەکەوە هاتە دەنگ

ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، کە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، ئاشکرایکرد هێشتا وەزارەتی دارایی نازانێت کە ئایا دەتوانن دوو نیو موچە بە یەکەوە دابەش بکەن یاخود نا.

لە هەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ژمارەیەک لەڕاگەیاندنەکان بەپشتبەستن بەسەرچاوە، چەند زانیاریەکیان لەبارەی دابەشکردنی دوو نیو موچە لەمانگی ئابی ئەمساڵدا بڵاوکردۆتەوە، بەوەی حکومەت لەو مانگەدا دوو نیو موچە لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەی مانگی کانونی دوەم بەسەریەکەوە دابەشدەکات".

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردووەتەوە"حکومەت توانای دابەشکردنی یەک موچەی نییەو بەنیو موچە دابەشی دەکات، ئیتر چۆن لەتوانایدا دەبێت بەسەر یەکەوە دوو نیو موچە بدات".

سەرچاوەکە وتوشییەتی"ئێمە لەدابەشکردنی نیو موچەی مانگێک دڵنیانین، ئیتر چۆن حکومەت بتوانێت لەم قەیرانەدا دوو نیو موچە بەسەریەکەوە بەفەرمانبەران بدات"



PM:08:28:31/01/2017