لە بارەی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێتەوە بڕیاردرا

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم ڕایگەیاند گەر پڕۆژەی ھێڵی بێسنور جێبەجێ بکرێت نرخی ئینتەرنێت کەمدەکات.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی ھەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژانەوانیدا ڕایگەیاندووە "لەئێستادا نرخی ئینتەرنێت لەھەرێم بەبەراورد بەچەند وڵاتێكی دەوروبەر زۆر هەرزانترە جگە لەكوالێتیەكەی كە تاڕادەیەكی زۆر پێشكەوتوتریشە".
هەروەها وتوشییەتی "پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانەوە، بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لەھەرێم دراو سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێتیش پابەندی كەمكردنەوەی نرخ كران، بەڵام لەئێستادا هیچ پێشنیازێكی نوێ نەكراوە لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت".
ئاشکراشیکردووە "لەئێستادا ھەوڵی گەیاندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێسنوور دەدرێت بۆ ھاوڵاتیان ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت، چاوەڕواندەكرێت نرخی ئینتەرنێتیش لەسەر بەكارھێنەران كەمتربكرێتەوەو كێبڕكێی بەھێزیش لەنێوان تۆڕەكانی ئینتەرنێدا دروستدەكات".



PM:08:13:18/02/2017