خانمە هونەرمەندێکی کوردی بەناوبانگ نەشتەرگەری بۆکرا

خانمە هونەرمەند، دڵسۆز ماوەتی، بەھۆی نەشتەرگەرییەوە چەند ڕۆژێکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی خەوێنراوە و دەرهێنەری بەرنامەی بەزمی بەزمیش دەڵێت لە دوو هەفتەی ئایندەدا دەست بە کار دەکاتەوە

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە "دڵسۆز ماوەتی، سێشەممەی ڕابردوو 28شوباتی 2017 نەشتەرگەریی (زراو)ـی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی بۆ ئەنجام درا، ئەگەرچی دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام تاوەکو ئێستاش لە نەخۆشخانە خەوێنراوە"

بارزان سنجاوی دەرهێنەری بەرنامەی بەزمی بەزم وتوویەتی "نەشگەری گەری بۆ دڵسۆز ماوەتی کراوەو ئێستا باری تەندروستی باشە ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستیی دڵسۆز باشە و لە 2 ھەفتەی داھاتوودا دەگەڕێتەوە سەر شانۆ و بەشداری بەزمی بەزم دەکات."



PM:09:24:05/03/2017