بارزانی دوو هێزی بە چەکی قورسەوە لە کەرکوک و مەخموور جێگیرکرد

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ئەمڕۆ سەردانی میحوەری کەرکوکی کرد و دوو هێزیشی بە چەکی قورسەوە لە کەرکوک و مەخموور جێگیرکرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی کاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕى ئەمڕۆ بارزانى بە یاوەرى سیداد بارزانى و سیروان بارزانى سەردانى میحوەرى ڕۆژئاواى کەرکوکى کردووە، کە کەمال کەرکوکى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى سەرپەرشتیاری میحوەرەکەیە و سەردانەکەى بارزانى بۆ جێگیرکردنى دوو هێزبووە کە یەکێکیان لە گوندى درکەى نزیک گێڵگەى نەوتى بای حەسەن جێگیرکراوە و ئەوەى دیکەش لە چیاى قەرەچوخ جێگیرکراوە، کە بارەگاى پەکەکە لەو ناوچەیەدایە".

هەر لە هەواڵەکەی ئەو میدیایەدا هاتووە، هەردوو هێزەکە هێزى پشتیوانى یەکە کە سەر بە پارتییە و دەیان زریپۆش و هەمەڕ و چەکى قورسی دیکەیان پێیە، لە کاتژمێر ٩ى بەیانییەوە دەیان فەرماندەى پێشمەرگە و بەرپرسی ئەمنى، سەر بە پارتى لە سەرگەران لە پێشوازى بارزانیدا بوون کە لە نێویاندا کەمال کەرکوکى تێدابوو، بەڵام بارزانى و ئەوانەی لەگەڵیدابوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان دانەبەزین و چوونە نزیک کێڵگەى نەوتى بای حەسەن، ئەوەش فەرماندەکانى پێشمەرگەى نیگەران کردووە"

بە گویرەی ئەو سەرجاوەیەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە ڕۆژى پێنج شەممەوە ئاسایشى پارتى و لق و ناوچەى پارتى لە کەرکوک خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

بارزانى 


PM:10:41:11/03/2017