هەولێر.. گەنجێک باوک و برایەکی خۆی کوشت
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، گەنجێک لە دوای ئەوەی دەمەقاڵێی بووە لەگەڵ باوک و برای خۆی هەردووکیانی کوشتووە.
پۆلیسی هەولێر ئەمرۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا و لە سەر زاری باساک فەرەج بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕایگەیاندووە، "هاوڵاتیەک بەناوی (م. ک. گ)، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەگەڵ باوک و برای لە چێشتخانەی ئەسینا لەسەر کێشەیەکی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵێیان و بەچەکی جۆری کلاشینکۆف، تەقە لە باوک و براکەی دەکات بەناوی (کامەران طاهر مصطفی) تەمەن ٤٣ ساڵ و (هەڵوێست کامەران گاهر) تەمەن (١٩) ساڵ، بەداخەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیان لەدەست دەدەن."
ئاماژە بەوەشکراوە "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و بەدەستخۆشیەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت" .
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان، لێکۆڵینەوە تا ئێستاش بەردەوامە".
PM:03:50:02/04/2017