فەرماندەیەکی پلە باڵای ئەمەریکا لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە کۆدەبێتەوە

فەرماندەی باڵای ئەمریکا جۆن وەین ترۆسکل سەردانی کۆبانێی کرد و چاوی بە هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرماندەکانی یەپەگە کەوت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٤/٤ جۆن وەین فەرماندە و ڕاوێژکاری جۆزێف دانفۆرد سەردانی کۆبانێی کردووە لە سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئاماژە بۆ ئاشکرای دەکات سەردانەکەی بۆ کۆبانێ لەسەر داوای جۆزێف دانفۆرد فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.

هاوکات ئەو فەرماندەیەی ئەمریکا لە کۆبانێ چاوی کەوتووە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە زۆرینەی پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا خەریکی مەشق و ڕاهێنان بوون، ڕاشیگەیاند کە سەرسامبووە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات.

جۆن وەین وتیشی، هێزی تایبەتی ئەمریکا مەشق بە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و متمانەی تەواویان پێیانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، هەتا زیاتر هاوپەیمانییان بکەن و ڕاوێژکاری زیاتر بنێرن بۆ مەشقپێکردنیان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش کاریگەرتر دەبن.

فەرماندەکەی ئەمریکا هێزەکانی سوریای دیموکراتی بەوە وەسف کرد کە هێزێکی ڕێکخراون و یەکێکن لە باشترین ئەو هێزانەی کە ئەمریکا تا ئێستا هاوپەیمانی کردوون.



AM:09:19:06/04/2017