سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە؟؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە سبەی چوارشەممە، پشوو بێت بە بۆنەی چوارشەممە سوری ئێزیدییەکانەوە، بەڵام ئەم هەفتەیە نییە و هەفتەی داهاتوو پشووە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باس لەوە دەکرێت کە سبەینێ یە پشوو بێت، بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە پشووە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە چوارشەممەی داهاتوو ١٩ی مانگ بەبۆنەی سەریساڵی ئێزییدییەکانەوە لە سەرتاسەری هەرێم پشووی فەرمییە.

پێشتریش پەروەردەی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی ڕایانگەیاند بەهۆی کەمی دەوامەوە لەم ساڵدا، پابەندی ئەو پشووە نابن.



PM:08:57:11/04/2017