وەزارەتی پەروەردە رۆژێك پشووی رەتكردەوە
بەبڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی چوارشه‌ممە 19/4، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەكان لەسەرجەم دامودەزگاكان پشووی فەرمییە، بەڵام سەرجەم خوێندنگاكانی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە ئەم پشووە نایانگرێتەوە.
لەمبارەیەوە سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ میدیاكان روونی ده‌كاته‌وه، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، واته ئه‌و شوێنانه‌ی بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنی تیادا كرابوو، نابێته پشوو، به‌ڵام له هه‌ولێر و دهۆك پشووی فه‌رمییه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی دواكه‌وتنی خوێندنه‌وه، پابه‌ندی پشووه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم نابین و گۆڕانكاریمان كردووه له سه‌رجه‌م خشته‌ی پشووه‌كانی ساڵانه‌دا.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان پشووی راگه‌یاندووه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی دواكه‌وتنیان له ده‌وامی ئه‌مساڵ، ده‌وامی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوه.
PM:01:29:16/04/2017