هەرچەندە هەندێک ناوەندی میدیای ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە هۆکاری کووشتنی ژن و مێردە گەنجەکەی رۆژئاوا لە هەولێر سیاسیە، بەڵام هەندێک ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کێشەکە کۆمەڵایەتییە.
ئه‌مڕۆ 30ی نیسان هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به ماڵپەڕی"وشه"ی ڕاگه‌یاندووە " تاوانبار به ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی گیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هۆی كوشتنه‌كه ئاشكرا بكات".
هەندێک لە میدیاکانی رۆئاوای کوردستان ئەو رووداوەیان گەڕاندەوە بۆ هۆکاری سیاسی.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی ماڵپەڕی "وشه" له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و ماڵه‌ی تاوانه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌سی تۆمه‌تبار پێوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه و دواتر به‌هۆی ئاشكرا بوونی هه‌ندێك نهێنی، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه ده‌كوژێت و دواتر ژنه‌كه‌یش خه‌ڵتانی خوێن ده‌كات.
ئەمە لەکاتێکدا پۆلیس ئامادە نی یە هۆکارەی ئەو توانا ئاشکرا بکات.
تۆمەتبار دوو تاوانی ئەنجام داوەو بۆیە بەمادهی 406 تۆمەتبار کراوەو ئاستی تاوانهکەشی ئه‌گه‌ری سزای له سێداره‌دانی زۆر به‌هێزە.
كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له نزیك هه‌ولێر کەسێک ژن و مێردێکی گەنجی رۆژئاوای کوشت و هەڵهات دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.