لێدوانی فەرمی حکومەت لەسەر دەستکاریکردنی مووچە

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی پاشەکەوتی مووچە بەردەوامە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی سەر بە حزبەکەی ڕاگەیاندووە ”ئێستا هەوڵەکانی حکومەت ئەوەیە کە بەباشترین شێوە مانگانە مووچەی فەرمانبەران بەو ڕێژەیەی کە پاشەکەوت کراوە، دابین بکرێت، لە هەوڵەکانیشی بەردەوام بێت کە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەکەوتدا بکرێت، بە رێژەیەک دەستکاری بکەن کە خەڵکی بتوانن ژیانی خۆیان دابین بکەن".

سه‌فین دزه‌یی، ڕوونیکردەوە کە سەرجەم داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بە یەک جار بۆ کوردستان ناگەڕێتەوە و هەندێکجار دەبێت چەند رۆژێک لە چاوەڕوانیکردنی هاتنی داهاتی نەوت بمێننەوە.

هەروەها وتیشی ”40%ی مووچەخۆرانی کوردستان وەک پێشمەرگە و ئاسایش و ئەوانەی دیکە، 100٪ی مووچەکەیان وەردەگرن، بەڵام خانەنشین و هەندێک خەڵکی دیکە زۆرتر زەرەرمەند بوون، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتوو ئومێد بەخشە".



PM:04:57:25/05/2017