بەرهەم ساڵح ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌م ساڵح ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە بەرهەم ساڵح تەنها دوو هەژماری فەرمی لە فەیسبووک و تویتەر هەیە،.


له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا هاتووه‌: "ماوه‌یه‌که له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی‌ د. به‌رهه‌م ساڵح، یاخود به ناو و ناونیشانی جیاجیا كراونه‌ته‌وه‌، هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، د. به‌رهه‌م و نووسینگەکەی له‌ هیچ بابه‌ت و لێدوانێك ئاگادار و به‌رپرسیار نین كه‌ له‌و هه‌ژمارانه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها خاوه‌نی‌ دوو هه‌ژماری‌ فه‌رمی‌ و پەسەندکراون لە لایەن فه‌یسبووك و تویتەرەوە



PM:08:33:26/05/2017