نادیه موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند" ماوەی چەند مانگێکە داوای بینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کردووە، بەڵام ناوبراو تا ئێستا وادەی بینی بۆ دانەناوە".
نادیه موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە رایگه‌یاند "زۆر ده‌ترسم ململانێكانی نێوان پارتی‌و په‌كه‌كه‌و ململانێی نێوان هێزه كوردییه‌كان‌و حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناو هێزه چه‌كدارییه ئێزیدیه‌كانیش دروست ببێت، بۆیه داواكارم هێزی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیمان بۆ دابین بكرێت”.
ناوبراو ئاشکرای دەکات له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی شه‌نگال‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ست به‌بوونی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌كرێت، کە بوه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی‌و سه‌ربازی‌و مافی راده‌ربڕین به‌ئێزدییه‌كان نادرێت، ئه‌و وتی "ئێزیدییه‌كان قوربانی سه‌ره‌كین له‌روداوه‌كاندا، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و ململانێیانه ببنه هۆی دابه‌شبونی شه‌نگال بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك‌و هه‌رگیز ناوچه‌كه نه‌گه‌رێته‌وه دۆخی پێشوی”.
نادیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی دوانزه رۆژ له‌كۆچۆ ماونه‌ته‌وه‌و هاواریان له‌عێراق و كوردستان‌و وڵاتانی دراوسێ‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و هه‌مو جیهان كردوه كه‌سێك به‌هانایانه‌وه نه‌هاتوه هه‌تاوه‌كو كه‌وتونه‌ته ده‌ستی داعش، ئه‌و وتی "ئه‌مه واده‌كات ئیتر ئێمه بۆ هه‌میشه بترسین‌و هه‌موو ساتێك چاوه‌روانی به‌ڵایه‌ك بین به‌سه‌رماندا بهێنرێت”.
وتیشی "سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی پێشوازیان كردوم له‌بچوكترین كه‌س هه‌تاوه‌كو سه‌رۆكی وڵاتان‌و به‌ڵێنی پشتیوانیان پێداوین، پێویسته له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش حكومه‌تی عێراقی‌و كوردستان داوا له‌جیهان بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن‌و پشتیوانی كردنیان له‌دۆسیه‌كه‌مان، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌متوانیوه سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان كاك نێچیرڤان ببینم‌و له‌نزیكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆ بكه‌ین”.
نادیە موراد کەسایەتییەکی سەربەخۆیەو یەکێکە لە رەمزەکانی رزگاربووەکانی جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان بەدەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا بە هەزاران کەسیان لێ کوژراو بەدیل گیران.
ئەو داوایە نادیە موراد بۆ بینی سەرۆکی حکومەت لە کاتێێکدایە کە ساڵی پار ئەنجلینا جۆلی هاوشێوەی نادیە موراد، باڵویزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەردانی ئاوارەکان هاتە کوردستان و لەبەر پێشوازی بەرپرسانی کورد وەک خۆی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بۆ کردبوو، نەیتوانی بەتەواوی ئاوارەکانی سوریا‌و بەتایبەتی مناڵانی ئاوارەی سووری ببینێت.