"پارتی بە گەڕانەوەی یوسف محەمەد ڕازی بووە"
ژمارەیەک سەرکردایەتی و کادیری یەکێتی بە پیلانی پارتی دەزانن

ژمارەیەک کادیری دیاری یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا سیناریۆییەکی نوێی پارتی بە هاوکاری بەشێک "لەو یەکێتیانەی بەرەو پارتی ڕوویشتوون" ئاشکرا دەکەن.

لە وێنەیەکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بە تایبەت دەست سپی کەوتووە ئاشکرا کردووە کە ئەو باڵەی ناو یەکێتی و پارتی دەیانەوێت کە بۆ یەک دانیشتن پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی یوسف محەمەد کارابکەنەوە بەو مەرجەی دەست لەکاربکێشنەوە.

هەروەها ئاماژە بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان کراوە دواتر لە لایەن گۆڕانەوە، هەروەها وەزیرەکانی گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش لە کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا، پارتی بە گەڕانەوەی یوسف محەمەد بەڵام بە مەرج ڕازی بووە، ئەمەش لەکاتێکدا دێت لە ماوەی ڕابردوودا گۆڕان هەموو مەرجێکی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕەتکردووەتەوە.

هاوکات ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی سەلاحەدین بەهادین راگەیاند" دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان".


ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو کۆمەڵە کادیرەی یەکێتییە

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
سیناریۆیەكی نوێ هەیە لەلایەن پارتی و بەشێك لەو بەرپرسانەی یەكێتیی كە بەرەو ئاراستەی پارتی رۆیشتوون.
یەكەم:
كاراكردنەوەی مەرجداری پارلەمان بۆ یەك دانیشتن ، بە سەرپەرشتی دكتۆر یوسف و دواتر دەستلەكار كێشانەوەی.
دووەم:
هەڵبژادرنەوەی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پارلەمان بەم جۆرە:
-سەرۆكێكی نوێی پارلەمان لە بزوتنەوەی گۆڕان.
-وەرگرتنەوەی سكرتێری پارلەمان و پێدانی بەیەكێتیی ، كە دەدرێتە ئەندام پارلەمانێكی یەكێتیی نزیك لە ئاراستەی پارتی.

سێیەم:
بۆ جوانكردنی ئەم سیناریۆیە ، وەزیرەكانی گۆڕان دەگەرێنەوە، بەمەش دردەكەوێت ، پارلەمان ناگەرێتەوەبۆ پێش 12/10  كە پرسەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و سیستمی پارلەمانی ، لە بەرنامە و پرسەگرنگەكانی پارلەمانبوو.


 


 



PM:09:05:13/06/2017