لە گوندێکی
قەزای ئاکرێی سەر بە شاری دهۆک شەڕ لەنێوان دوو هۆزی هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا و
دوو هاوڵاتیش کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هۆزی هەرکی و زێباریدا دروست
بووە و هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شەڕەکە سەرەتا بەهۆی یاری تۆپی پێوە
دروست بووە، هەرچەندە دواتر ڕاگەیەندرا لەسەر جۆگە ئاوێک بووە و لە ئەنجامدا دوو
کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
لە ئێستادا
پۆلیس، دەزگا ئەمنییەکان، بەرپرسە حیزبی و حکومییەکان و گەورەپیاوانی هەردوو هۆزەکە
گەیشتوونەتە گوندەکە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.