عەدنان كەریم لە لێدوانێكدا لەسەر دەركردنی ئەو بەشداربووانەی كورد ئایدڵ روونكردنەوە دەداتو دەڵێت هەموویان یەكەمن.
عەدنان کەریم دادوەری بەرنامەی کورد ئایدڵ دەربارەی دەرکردنی ئەو بەشداربوانە وتی : چاوییان ماچ دەکەم و خۆشەویستیم هەیە بۆیان ، و پێیان ئەلێم جێگای ئێوە سەوزە لە نێو کورد ئایدڵدا ، بیری دەنگە خۆشەکانتان دەکەم و ئاشتی گیان بیری حەیرانە خۆشەکانت دەکەم
هاوکات وتیشی : هەر هەمووان کچ و کوڕی ئەم نەتەوەی ئێمەن و کوردن، ئەوەی کە یەکەمیش دەبێت لای من وەک ئەوەیە کە لەم گروپەدا ، و لە 17 کەسە هەمووان یەکەمن لای من ، و هەمووان ژمارەیەکەن .
شەوی رابردوو ئەڵقەی پێش فینەڵ لە بەرنامەی کورد ئایدڵ پەخشکرا و تیایدا هەر یەکە لە (تانیا و ئاشتی و زێرەڤان ) بەهۆی کەمی دەنگ لەبەرنامەکەدا نەمان .