مەرجی وەرگرتنی منداڵ لەباخچە و خوێندنگەكان راگەیەندرا

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ رێنمایی تایبەت بەشێوازی وەرگرتنی خوێندكاران لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتیە حكومییەكان ئاشكرادەكات.

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ڕێنماییەكی نوێی بڵاوكردەوە كە وێنەیەكی‌ دەست "سپی میدیا" كەوتووە، هاتووە "وەرگرتنی‌ قوتابی‌ بۆ ساڵی‌ یەكەم بەپێی‌ سنوری‌ جوگرافیا دەبێت واتە سەرەتا قوتابیانی‌ سنوری‌ قوتابخانەكە وەردەگیرێت، بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2017-2018 تاوەكو تەمەنی‌ 31-1-2012 وەردەگرین لەپۆلی‌ یەكەمی‌ بنەڕەتی"‌.



PM:01:10:17/07/2017