ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند و وەزیری پەروەردەش دەڵێت یەکەمی پۆلی 12ی وێژەی لە دهۆک و یەکەمی لقی زانستی لە سلێمانی بوو..

ئەمڕۆ لە هۆتێل دیڤان لە شارى هەولێر و بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و خوێندکارە یەکەمەکان و کەسوکارەکانیان، مەراسیمى بڵاوکردنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵی خوێندن بەڕێوە دەچێت.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد، یەكەمی بەشی زانستی لە سنوری پارێزگای سلێمانییە، یەكەمی بەشی وێژەیی لە سنوری پارێزگای دهۆكە، یەكەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە پارێزگای هەولێرەو یەكەمی بەشی پیشەییش لەسنووری ئیدارەی گەرمیانە.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، خوێندكاران دەتوانن  بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەیان سەردانی لینكی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونە گشتییەكان بكەن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە، 255 هەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووە.



بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەت کلیک لەم لینکە بکە



PM:07:06:24/07/2017