ماڵپەڕی دواڕۆژ پرسیاری کچێکی کوردی
بڵاوکردووەتەوە کە دەترسێت و گومان دەکات کە پەردەی کچێنی نەمابێت و پزیشکێکی
نەخۆشخانەی فاروقیش وەڵامی دەداتەوە.
کچێک لە پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی ئەو
ماڵپەڕەی کردووە دەڵێت "نەم توانیوە سەردانی پزیشک بکەم وە ناشتوانم،،، هه ستهکهم په‌رده‌ی
کچێنیم له ده‌ستدا بێت له‌کاتێکا په‌یوه‌ندی سێکسیم له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووە به‌ڵام
کاتێک ته‌مه‌نم اا ساڵ بو توشی خوێن به‌ربونێکی که‌م بووم له‌کاتێکا من مۆعیدی
عادەم نه‌بوو چونکە ده ڕۆژ ئه‌بو لهعاده ته‌واو بوم ئێستا 22 ساڵم ئه‌م بابه‌ته
زۆر مێشکی داگیرکردم، چی بكه‌م باشه؟".
لە
وەڵامدا پزیشکێکی نەخۆشخانەی فاروق دەڵێت "به‌ڕێز پێویسته سه‌ردانی پزیشكی
پسپۆڕی ژنان مناڵبوون بكه‌یت و پشكنین ئه‌نجامبده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیته‌وه چونكه
مه‌رج نییه ئه‌و خوێنبه‌ربوونه په‌یوه‌ندی به له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی هه‌بێت،
چه‌ند هۆكارێك دیكه هه‌ن كه پێده‌چێت ببنه هۆكاری خوێنبه‌ربوون له‌وانه هه‌وكردنی
حه‌وز و دامێن و بوونی كیسی سه‌ر هێلكه‌دان".