" چەکدارانی پارتی گوولە لە خۆپیشاندانی ئێزیدیەکان دەکات"

هاوڵاتیانی شەنگال بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی چەکدارانی داعشەوە دژی ناوچەی شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەریان دەستپێکرد، ماڵپەڕی رۆژنیوزیش دەڵێت "هێزەکانی پارتیش ڕێگایان نەدایە ئێزدییەکانی باشور بەشداری ئەو ڕێپێوانە بن و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردن".
 
ماڵپەڕی رۆژنیوز بڵاویکردەوە"  خۆپیشاندەران لەو ڕێپێوانەکەدا چەندان لافیتەیان بەرزکردەوەو دروشمیان دەوتەوەو وێنەی عەبدوڵا ئۆچ ئالانیان بەرزکردبوەوە".
 
 ئەو هاوڵاتییە ئێزدیانەی لە کامپەکانی باشوری کوردستان دەمێننەوە، کاتێک ویستوویانە بچنە شەنگال بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانەدا، لە شارەدێی سنوون وەک رۆژنیوز دەڵێت "لەلایەن چەکدارەکانی پارتییەوە ڕێگریان لێکراوە، هەرە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی پارتی و گەنجانی ئێزدیدا".
 
دەشوترێرت چەکدارەکانی پارتی دەستڕێژی گولـلەیان کردووە لەو گەنجە ئێزدییانە، بەڵام کەس بریندارنەبووە.
 
وابڕیارە لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا گردبوونەیەک بەڕێوەبچێت و لە گردبووەنەوەکەدا لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە ڕاگەیەندراو بخوێندرێتەوە.
هەرچی میدیاکانی پارتیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزێکی پەکەکە چۆتە نێو دەزگای خێراخوازی لەو دەڤەرەو کۆنترۆڵیان کردووە.



PM:03:32:03/08/2017