میدیاکانی پارتی: دوو کۆمپانیای نەوت بە مەرج لە قەرزەکانیان خۆشبوون

بەشێک لە میدیاکانی پارتی بڵاویانکردووەتەوە کە هەردوو كۆمپانیای گنێڵ ئینرجی توركی ڕووسی و دی ئێن ئۆی نەرویجی ڕێککەوتوون بە مەرج لە قەرزەکانیان خۆشبن.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی وشەی نزیک لە پارتی بڵاویکردووەتەوە كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بڵاوی كردووەتەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕێك كەوتوون كە كۆمپانیاكە لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ پشكەكانی بۆ سەدا ٧٥ زیاتر بكرێت، واتە سەدا ٢٠ی پشكی قازانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو كێڵگەیە بۆ دی ئێن ئۆ بێت، لە بەرامبەردا ئەو كۆمپانیایە دەستبەردای قەرزەكانی پێشووی بێت.

بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە "گینێڵ ئینریجی توركی ڕووسی لە ڕێككەوتنەكەی نووسیویەتی، رێك كەوتووە لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیاكە پشكێكی بەرزتری پێ بدرێت لە داهاتەكان كە بریتییە لە سەدا ٤.٥ لەو نەوتەی لە كێڵگەی تاوكێ پێی دەفرۆشرێت، لە بەرامبەر ئەوەدا گینێل ئینێرجی لە قەرزەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان خۆش دەبێت، دوا بەدوای ئەو رێككەوتنە، بەهای پشكەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە."

ڕوونیشکراوەتەوە بەهای پشكەكانی گینێل ئینێرجی بە رێژەی سەدا٦.٩ بەرز بووە و كۆمپانیای دی ئێن ئۆش بەهای پشكەكانی سەدا ٦.٥ بەرز بووە.



PM:02:49:24/08/2017