ئێران: سەربەخۆیی كوردستان شەڕێكی درێژخایەن لەناوچەكە دروست دەكات
ڕاوێژكاری سه‌ربازیی رێبه‌ری باڵای ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێ، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پیلانگێڕییه و هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات ده‌بێته شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی كه فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران بووه، له لێدوانێكدا بۆ "فارس نیوز" ده‌ڵێ، ڕیفراندۆمی كوردستانی عێراق پیلانێكی نوێیه دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا تواندرا به‌سه‌ر تیرۆریسته ته‌كفیرییه‌كاندا زاڵ بن، ئێسته ده‌یانه‌وێ عێراق پارچه بكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌فه‌وی له لێدوانه‌كه‌یدا كه له شاری بانه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دابووی و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه چووبوو خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له ئه‌نجامی ڕه‌شه‌كوژییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران كرا سارد بكاته‌وه، تێیدا گوتی: ئێران، سووریا، توركیا و عێراق دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن.
AM:08:40:09/09/2017