غەزەڵ لەگەڵ یەكێكی دیكە لە بەشداربوانی كورد ئایدڵ دەردەکەوێت

دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان غەزەل وێنەیەکی خۆی و کوڕێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی دابەزاندووەو نووسیوێتی "بەسەربردنی شەوێکی جیاواز" .

کچە بەشداربووی دەنگخۆشی بەرنامەی کوردئایدڵ غەزەل مستەفا ئەگەرچی توانیی بگاتە ئەڵقەی فیناڵی بەرنامەکە، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت. لەماوەی مانەوەیدا لە باشووری کوردستان لە چەند بۆنەو بەرنامەیەکی دیکەدا بەشداریی کرد.

بەم دواییانەو لە دوای گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەڕەکەیدا وێنەی لەگەڵ عەبدوڵڵا کوڕە بەشداربووی کورد ئایدڵ بڵاوکردۆتەوەو لە گەڵ وێنەکەدا نووسیوێتی: شەوێکی خۆش لەگەڵ کاک عەبدوڵڵای خۆشەویست و هەوادارەکانیشی باسی شۆخ و شەنگی دەکەن.



AM:11:50:16/09/2017