بەغدا و تورکیا و ئێران پلانی هاوبەشیان هەیە دژی هەرێم

هەر سێ ولآتی بەغدا و تاران و تورکیا دژی هەرێم لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە پیلانی هاوبەشیان هەیە.

بەپێی هەندێک زانیاری باوەڕپێکراو کە دەست سپی کەوتووە، قاسمی سلێمانی فەرماندەی قەرارگای قودس، ئەندازیاری پیلانێکی هەمەلایەنە کە لەگەڵ بەغداو تورکیا دژی هەرێم ئەنجامی دەدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانە پیلانێکی هەمەل ایەنەیە کە بواری فڕۆکەوانی و ئاسمانی هەرێم و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ئابوری و ئیداری دەگرێتەوەو قۆناغ بە قۆناغ دژی هەرێم پیادە دەکرێت.

قاسمی سلێمانی رۆژی ٢٢ی ئەیلول لە سلێمانی یەوە سەردانی هەولێری کردو لەوێ بەجیا لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبۆتەوە.

لە کۆبوونەوەی قاسمی سلێمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی زۆر بەڕاشکاوانە پێی راگەیاندووە" ئاغای بارزانی من ئەمشەو دەچم بۆ بەغداو سبەی دەچمە تورکیا، ئەگەر ئێوە ڕازی بن ریفراندۆم هەڵوەشێننەوە، ئەوا من دەچمە تورکیاو، ئێمەو تورکیا دەبین بە نێوبژیوانی نێوان ئێوە و بەغداو هەرچی ماوفتان هەیە لەبەغدا بۆتان وەردەگرینەوە".

لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بارزانی، قاسمی سلێمانی بە بارزانی راگەیاندووە، ئەگەر ریفراندۆمیش ئەنجام دەدەیت، ئەوا من دەچمە تورکیاو پیلانێکی هەمەلایەنە لەنێوان ئێمە و بەغداو تورکیادا لە دژتان ئەنجام دەدەین.

ئەو پلانەی قاسمی سلێمانی لە بەغداو تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی حوکمی وئەمنی ئەو ولآتانە پێیگەیووە، ئەو پلانە هەمەلایەنە ئابوریەیە کە لە سەرە سپی ئاماژەی بۆ کردو ئەمرۆش یەکەم هەنگاوی ئەو پلانە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە راگرتنی گەشتی ئاسمانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی هەردوو ولآتە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.
 
بەیانی ٢٥ ی ئەیلول ریفراندۆم لە باووری کوردستان بە مەبەستی جیابوونەوە لەبەغدا ئەنجام دەدرێت. 







PM:09:03:24/09/2017