هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد شەهید بوو

مەمەد ئاكسۆی، فیلمساز و دەرهێنەری كورد، لەکاتی کارکردن بۆ فیلمێک لە ڕۆژئاوای کوردسان شەهیدبوو


مەمەد، دوومانگ لەمەوبەر بەمەبەستی دروستکردنی فێلمێكی دۆكیۆمێنتاری دەچێتە رۆژئاوای كوردستان هەتاوەكو لەنزیكەوە بەشدرایی خەبات و تێكۆشانی رۆژئاوای كوردستان بكات و فیلمەكەی تەواو بكات، بەداخەوە رۆژی سێشەممە بەرواری 26ی ئەیلول بە دەستی چەتەكانی "داعش" لەشەری رەقە شەهیدكرا.


مەمەد ئاكسۆی لەساڵی 1985 لەشاری ئەلبیستان سەربەپارێزگای ماراش لەباكوری كوردستان لەدایك بووە.


مەمەد بەشی فیلمسازی لەگۆڵدسمیس لەزانكۆی لەندەن خوێندووە، ئەو بەكورتە فیلمی پانفیلوكەوەك تێزی خوێندنی ماستەرەكەی دروستی كردبوو بەشداری لەچەند فێستیڤاڵێك كردبوو، وەبراوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئیتالیاو فێستیڤاڵی فیلمی قوتابیان لەووڵاتی بەریتانیا.


مەمەد ئاكسۆی ئەندامی "كۆمێتەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن" وئەندامی دەستەی دامەزێنەر و سەرنووسەری ماڵپەڕی "كوردیش كۆشسین" بوو.



PM:09:37:30/09/2017