قارەمان هاوسەرگیری دەكات

ئەكتەری ناسراوی توركیا، ئۆزجان دێنیز كە بە كارەكتەری قارەمان، ئەڵقەی هاوسەرگیری پێشكەشی خۆشەویستەكەی كرد. 

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیاكانی توركیا ئۆزجان دێنیز پاش چاكبوونەوەی و گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە ئەڵقەی هاوسەرگیری پێشكەش بە فایزە ئەتاكان كردووە، كە نرخەكەی 250 هەزار لیرەی توركی بووە.

لە مانگی رابردوودا هەواڵی هاوسەرگیری كردنی ئۆزجان دێنیز لەگەڵ فایزە ئەتاكانی تەمەن 25 ساڵ بڵاوبووەوە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی توركیا فایزە دووگیانە هەربۆیە بڕیاڕی هاوسەرگیریان داوە و بەمزووانە ئۆزجان دەبێتە باوك.

ئۆزجان لەدایكبووی ساڵی 1972 خەڵكی ئەنقەرەی پایتەختە، یەكێكە لە بەناوبانگترین كەسایەتیەكانی توركیا، ناوبراو لەماوەی ڕابردوودا چەند پەیوەندیەكەی سۆزداری لە ژیانیدا بوونی هەبووە.



PM:02:36:11/10/2017