ئەردۆغان مەرجی داخستنی سنور ئاشکرادەکات

 


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا باس لە دەستبەسەراگرتنى شنگال و مەخمور لەلایەن حەشدى شەعبییەوە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بە مەرجێک سنورەکانیان لەگەڵ هەرێمدا دادەخەن بەغدا پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دابین بکات".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ راوێژکارەکانمان تاوتوێی دەستبەسەراگرتنى شنگال و مەخمور لەلایەن حەشدى شەعبییەوە دەکەیین و وتیشی "لەبارەى داخستنى سنور بە رووى هەرێمدا گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌یه‌ و هێشتا ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانمان بە ڕووى  هەرێمدا دانه‌خستووه‌".

وتیشى "ئه‌گه‌ر سنووره‌كان راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی كرا مه‌رجی ئه‌وه‌ داده‌نێین كه‌ به‌غدا پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی باكووری عێراق دابین بكات".

ئەردۆغان ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، رەنگە لە هەر ساتێکدا سنورەکانمان لەگەڵ هەرێم دابخەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ حەشدى شەعبى چووە شنگال و پێشمەرگەش بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە شارەکەیان چۆڵکرد.



AM:11:34:19/10/2017